٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازیی حکوومەت ئەم مانگە ڕەوانەی پەرلەمانی دەکرێت و وردەکاریی باشی تێدایە .

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان، سەعید ھەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پێش سەری ساڵ و لەم مانگەوە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ڕوونکردەوەی ئەوەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا چ ھەنگاوێکیان ناوە لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا لەبارەی ھەنگاوەکان دوو ڕاپۆرتیان بۆ ئێمە ڕەوانە کردبوو و بڕیار دراوە ھە سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتێک ڕەوانە بکەن.''

سەعید ھەرکی گوتیشی: ''ڕاپۆرتی ئەم جارەی چاکسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە و وردەکاریی زۆر باشی تێدایە و چاوەڕێ دەکرێت بگاتە پەرلەمان و ئەوکات تەواوی وردەکارییەکان دەخرێتە ڕوو کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چ ھەنگاوێکی ناوە، چونکە ئەمساڵ حکوومەت ھەنگاوی زۆر باشی ناوە لە بواری چاکسازی و بەردەوامیش دەبێت تا یاساکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت''.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار