٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئۆپەڕاسیۆنەکانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش بەردەوام دەبن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ھێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش ھێزی پێشمەرگەی لە قۆناغی بەرگرییەوە بردە قۆناغی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، تا ئەو کاتەی ھێلانەکانی داعش لەناوچە کوردستانیەکان لەنێو نەبەین مەترسی ھێرشکردن ھەر دەمێینێ.

دوێنێ، چوارشەممە ٨/١٢/٢٠٢١، لە میحوەری گەرمەسێر ھێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە دەست پێ کرد و دەست بەسەر ژمارەیەک مۆڵگەی داعشدا گیرا، لیوا محەمەد ڕۆستەم، جێگری بەرپرسی میحوەری قەرەتەپە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی دیاریکراودا گەشە دەکەن و بەھۆی بۆشاییی ئەمنییەوە داعش خۆی ڕێک خستووەتەوە، لەبەر ئەوەش تا ئەو چەکدارانە لەنێو نەبرێن و دەرنەکرێن لەو سنوورانە مەترسیی ھێرشکردنیان ھەر دەمێنێت.''

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیارە ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شەشی مەخمووریش کێوماڵی ناوچەکە بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش لەو سنوورە، بەڵام کاتی ھێرشی پێشمەرگە دیاری نەکراوە و ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا ھەیە بۆ دەرپەڕاندنی داعشەکانی مەخموور.

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان داوای تۆڵەی شەھیدانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کردووە و ئەوەش فەرماندەکانی پێشمەرگەی ھان داوە کار بۆ پلانێکی نوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بکەن.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار