بێکارى چۆن که‌م ده‌کرێته‌وه؟

مامۆستایه‌کى زانکۆ ده‌ڵێت، له ڕووى ئابوورییه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له هه‌رێمى کوردستان ده‌توانن له‌سه‌ر دوو بنه‌ماى زانستى کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بێکارى بکەن، یه‌که‌میان بووژانه‌وه‌ى ئابوورییه له‌ڕێگه‌ى کردنه‌وه‌ى کارگه جۆربه‌جۆر له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا و، دووه‌م، به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى کوالێتیی خوێندن و داخستنى ئه‌و به‌ش و کۆلێژانه‌ى که بازاڕى ئێمه پێویستى پێى نییه".
د. کاوه قه‌ره‌داغى، مامۆستاى زانکۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بێکارى دیارده‌یه‌کى جیهانییه، زۆربه‌ى وڵاتان ئێستا ڕووبه‌ڕووى ئه‌م گرفته‌ن و، به‌پێى ڕێژه‌ى پێشکه‌وتووییى ئابووریى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و ده‌وڵەتێک ڕێژه‌که ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌ت له ساڵى ڕابردوو به‌هۆى کۆرۆناوە ڕێژه‌ى زۆر زیاتر بوو، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه که تەنیا یەک سه‌رچاوه‌ى داهاتیان هەیە و ته‌نها پشتیان به نه‌وت به‌ستووە، زیاتر کاریگه‌ریى دانا، له دۆخێکى له‌م شێویه‌یه پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکوومه‌ت له چوارچێوه‌ى پلان و به‌رنامه‌ى تایبه‌ته‌وه به هاوکاریى که‌رتى تایبه‌ت کار بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى بێکارى بکات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانێ گرنگى به بووژانه‌وه‌ى که‌رتى کشتوکاڵ، پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار بدات، تاوه‌کوو له ڕێگه‌یه‌وه بتوانرێت زۆرترین هاونیشتیمانى، خۆى بخاته سه‌ر کار و کاریان ده‌ست بکه‌وێت".
گوتیشى: "زانکۆ وه‌ک ناوه‌ندێکى گرنگى مه‌عریفى ده‌توانێت ڕۆڵى گه‌وره ببینێ بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێکارى، ئه‌ویش به ڕه‌چاوکردن و کردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ش و کۆلێژانه‌ى که ئێستا بازاڕى کارى ئێمه پێویستیه‌تى له پێشکه‌شکردنى کادرى موخته‌س له‌م بوه‌ره‌دا و، پێویسته خوێندنى باڵا چاوخشاندنه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌م بابه‌تەدا بکات".
ڕوونیشى کرده‌وه: "هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى کار و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و هاوتاکردنى ئیمتیاز و ده‌رفه‌ته‌کان له نێوان که‌رتى تایبه‌ت و گشتى ڕێگایه‌کى زۆر باشه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى دیارده‌که، تاوه‌کوو گه‌نج و لاواکانى ئێمه هانده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ى بچن له کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان کار بکه‌ن، نه‌ک به ته‌نها چاویان لەسه‌ر که‌رتى گشتى بێت، جگه له‌وه، چاککردنى سیستمى خانه‌نشینى و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه، خزمه‌تێکى باش به‌م قه‌زیه‌ى بێکارییه ده‌کات که ئێستا هه‌یه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




