٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند (زرار محەمەد رواندزی) دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند (زرار محەمەد رواندزی) دەكات.

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند (زرار محەمەد رواندزی)

دڵگران و خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستای هونەرمەند ( زرار محەمەد رواندزی) بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كار و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

مامۆستا و هونەرمەندی خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و بەهەڵوێست بووە و، تەواوی ژیانی خۆی بۆ خزمەتی مۆسیقا و ئاوازی رەسەنی كوردی تەرخان كردبوو، لەخۆبردووانە دەیان هونەرمەندی مۆسیقاژەنی پێگەیاندووە.

مامۆستا زرار رواندزی  جگە لەوەی هونەرمەندێكی بەسەلیقە بوو، پەروەردەكارێكی بەئەزموون و مرۆڤێكی سادە و خاكی بووە لە تەمەنی پیشەیی خۆیدا سەركەوتوانە دەیان وێستگەی گەشی ژیانی مۆسیقی پەروەردەیی وەكو دەستكەوت بۆ خۆی تۆمار كردووە، كە دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە یەكێكە لەم خاڵە گەشانەی ژیانی. 

هیواخوازین هاوخەمیی هونەرمەندان و مۆسیقاژەنان و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بەدووربن و جێگای مامۆستا و هونەرمەندی  كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...

 

اناللە وانا الیە راجعون

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

٩ـی١٢ـی٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار