٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجامی سەردانی کازمی بۆ میحوەری مەخموور ئیجابی بوو

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور -KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، ئەنجامی سەردانی مستەفا کازمی بۆ میحوەری مەخموور زۆر گرنگ و ئیجابی بوو و بڕیاری دا پێویستە پێشمەرگە و سوپا بە ھاوبەشی ناوچەکان بپارێزن و پێشمەرگە لەڕووی سەربازیشەوە پێویستی بە ھەر شتێک بێت، بۆیان دابین بکرێت.

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی زۆر ئیجابی بوو و فەرماندەکانی سوپای عێراقی ئاراستە کرد کە ھەرچی ھاوکاریی پێویستە لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بە ھاوبەشی بیکەن و ناوچەکەش بە ھاوبەشی بپارێزن و ھێزی پێشمەرگە وەکوو ھێزێکی عێراقی سەیر بکرێت.''

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: پێویستە ھەرچی پێداویستی ھەیە بۆ پێشمەرگەی دابین بکەن، جا ھەر جۆرە پێداویستییەک بێت.

تەڵعەت ڕوونیشی کردەوە: ''کازمی بەڵێنی بە ھێزی پێشمەرگە دا کە ھەرچی پێویستیی سەربازی ھەیە، بۆیان دابین بکرێت، بۆیە سەردانی مستەفا کازمی زۆر باش و ئیجابی بوو.''

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی میحوەری شەشی کرد لە مەخموور و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپا کۆ بووەوە.

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار