نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عومەر سەید عەلی دەکات بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکەکەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 08-12-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ كۆچی دوایی فاتمە عەلی حسێن، پرسە و سەرەخۆشی لێكرد و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە، "نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "عومەری سەید عەلی سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشیان لە پرسەكەیاندا پێشكەش بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد".
رۆژی دووشەممە 06-12-2021 فاتمە عەلی حوسێن، خوشکی عومەر سەید عەلی لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.




