٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ پلانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دژی داعش دادەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- سەرچاوەیەکی باڵای ئاگادار رایگەیاند، ئەمڕۆ لە میحوەری شەش لە سنووری مەخموور، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی میحوەرەکان کۆبوونەوەیەک بۆ ئەنجامدانی کاری ھاوبەش ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ لە میحوەری شەش لە سنووری مەخموور لە مەلاقەرە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی میحوەرەکان لە مەخموور کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تێیدا پلانی کاری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دژی تیرۆریستانی داعش دادەنرێت.

سەرچاوەکە گوتیشی، پلان دادەنرێت بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ھەر شوێنێک پێویست بکات، ئەنجام بدرێت و رێککەوتنیش کراوە لە ھەر شوێنێک ھەر ئۆپەراسیۆنێک بکرێت، بە ھاوبەشی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دەبێت.

دەشڵێ، ئەمڕۆ یەکەم ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دژی داعش لە میحوەری گەرمەسێر دەستی پێکردووە، کە جموجۆڵی داعش لەو ناوچانە ھەبووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار