ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران ئەم بابەتانە دەخاته بەر باس و گفتوگۆ

ھەولێر-KDP.info- فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوه كرد، كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی راپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
- بابەتی رێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە رێکخراوی داعش و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
- خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
- خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021).
- خستنەڕووی راپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.




