سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د ڕواندزی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌هۆی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د ڕواندزی، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و بنه‌ماڵه و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "هونه‌رمه‌ندی ناسراو زرار محه‌مه‌د ڕواندزی ژیانی بۆ خزمه‌تی هونه‌ر و پێگه‌یاندن و فێركردنی هونه‌رمه‌ندانی لاوی كوردستان ته‌رخان كردبوو.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی مامۆستای پێشەنگ و هونەرمەندی ناسراو “زرار محمد ڕواندزی”م پێگەیشت کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی هونەر و پێگەیاندن و فێرکردنی هونەرمەندانی لاوی کوردستان تەرخان کرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو به بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایى بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/12/7




