نێچیرڤان بارزانى: هه‌رگیز خاتوو میتیران له یاد ناكه‌ین

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له دیداریدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژیلبێر میتیران، كوڕى دۆستى گه‌لى كورد خاتوو دانیال میتیران دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌رگیز خاتوو میتیران له یاد ناكات كه وه‌ك دایكێكى میهره‌بان پشتگیرى له‌گه‌لى كوردستان كرد و له فه‌ره‌نسا و له ئه‌ورووپا و له هه‌ر كوێ بۆى كرا، داواى یارمه‌تیدانى گه‌لى كوردستانى ده‌كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/12/7 له هه‌ولێر پێشوازى له به‌ڕێز مسیوو ژیلبێر میتیران كوڕى خاتوو میتیران كرد كه بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى ده ساڵه‌ى دایكی‌دا له په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان هه‌روه‌ها باسى له ڕۆڵ و دڵسۆزیى خاتوو میتیران بۆ خه‌ڵكى كوردستان و هاندانى سه‌ركردایه‌تیى كوردستانى بۆ یه‌كڕیزى و ته‌بایى كرد و به‌خشینى نازناوى (دایكى كورد)ى به خاتوو میتیران پڕ شایسته زانى كه به ڕاستى دایكایه‌تى بۆ گه‌لى كوردستان و پشتیوانى له دۆزه ڕه‌واكه‌ى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه مسیوو ژیلبێر میتیران خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى یادى ده ساڵه‌ى كۆچى دواییى دایكی‌دا كرد و سوپاس و پێزانینى بۆ گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه كه وه‌فادار و دڵسۆزه بۆ خاتوو میتیران و هه‌وڵ و كۆششى له‌پێناو یارمه‌تیدان و پشتگیریكردنى گه‌لى كوردستاندا، سه‌رسامى و خۆشحاڵیى خۆیشى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عیراق، كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، به‌رپرسى ڕێكخراوى فرانس لیبرتێ، سه‌رۆكى ئه‌نستیتوى كوردیى پاریس و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا ئاماده بوون.




