گه‌وره‌ترین کارگه‌ى شیش و ئاسن له شارى هه‌ولێر دروست ده‌کرێت

هەولێر -KDP.info- بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان و عێراق گه‌وره‌ترین کارگه‌ى ئاسن و شیش له شارى هه‌ولێر دروست ده‌کرێت و، بڕیاره له مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو به‌فعلى کارگه‌که ده‌ست به به‌رهەمهێنان بکات.
د. محەمەد شکورى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کارگه‌ى ڤان ستیل یه‌کێکه له پرۆژه نه‌وعییه‌کانى بوارى په‌ره‌پێدانى که‌رتى پیشه‌سازى له هه‌رێمى کوردستان و کارگه‌که به ستاندارێکى جیهانی، سیسته‌م و ئامێره‌کانى بۆ دانراوه و سه‌رجه‌م به‌شه‌کانى به نوێترین ته‌کنه‌لۆژیا به یەکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، کارگه‌که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ناوازه‌ن و بۆ یه‌که‌م جاره به‌م شێوازه کارگه‌یه‌کى ئاسن له کوردستان هه‌بێت که پشت به سیکرابى ناوخۆ و که‌رسته‌ى خاوى ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت، کارگەکە دۆستى ژینگه‌یه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیى دیکه‌شى هه‌یه.''
گوتیشى: "کارگه‌که له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 330 هه‌زار مه‌تر دووجا بنیات نراوه و که‌وتووه‌ته ناوچه‌ى پیشه‌سازیی تیمار و پرۆژه‌که به سه‌رمایه‌ى نزیکه‌ى 315 ملیۆن دۆلار دروست ده‌کرێت، ئێستا 75%ى کاره‌کانی ته‌واو بووه و له مانگى شوباتى ساڵى 2022 ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌کات".
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی کوردستان ڕوونى کرده‌وه: ''کارگه بووه به ناوه‌ندێکى زۆر باش بۆ ده‌ستکه‌وتنى هه‌لى کار، به شێوه‌یه‌ک ڕۆژانه نزیکه‌ى 700 کرێکار کار له‌و پڕۆژه‌یه ده‌که‌ن و 95%ى هه‌لى کارى ئه‌و پڕۆژه‌یه به کرێکارى ناوخۆ ده‌درێت، له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ى کارگه‌ى ڤان ستیل، زیاتر له 2 هه‌زار هه‌لى کارى ڕاسته‌خۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڕه‌خسێت".
ڕاشیگه‌یاند: "به‌ته‌واوبوونى ئه‌م کارگه‌یه که‌رتى پیشه‌سازى پێ ده‌نێته قۆناغێکى نوێوە.''
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




