٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پیرمام.. خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەك گەڕەكی نوێ دابین دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام-KDP.info- لە شارەدێی پیرمام پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەك گەڕەكی نوێ دابین دەكرێت و بەڕێوەبەری شارەدێكەش دەڵێ، بڕیاری بەقەزابوونی پیرمام كاریگەری لەسەر خزمەتگوزاریی شارەكە دەبێت.

حامید محەمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی پیرمام، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەدێی پیرمام جێبەجێ كراون و پڕۆژەی نوێ بۆ ژمارەیەك گەڕەكی نوێی سەنتەری شارەدێكەش دابین دەكرێت و لە قۆناغی جێبەجێكردندان، لەوانەش قیرتاوكردنی گەڕەكی پێشمەرگە و فەریقاوا یەك و بڕیاری جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی پێشمەرگە و عەمەرەسۆریش دەرچووە و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

بەڕێوەبەری شارەدێی پیرمام گوتیشی: "دەرخستە بۆ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبای پیرمام كراوە و بڕیارە بە گوژمەی نزیكەی ٤٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژەی كارەبا لە پیرمام جێبەجێ بكرێت".

لەبارەی كاریگەریی بڕیاری بەقەزابوونی پیرمامیشەوە، حامید محەمەد روونی كردەوە: "بڕیاری بەقەزابوونی پیرمام لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، كاریگەریی خۆی دەبێت، چونكە فەرمانگەكانی پیرمام دەبنە بەڕێوەبەرایەتی و بودجەی زیاتریان بۆ دابین دەكرێت، بەڵام ھێشتا بڕیارەكە نەگەڕاوەتە بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار