٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى پرۆسه‌ى سیاسى تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ته‌قه‌دوم، جه‌ختیان له‌ ڕۆڵ و ئاماده‌یى و پێگه‌ى هه‌ردوو پێكهاته‌ى كورد و سوننه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا وه‌ك دوو هاوبه‌شى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى شیعه‌ و پێكهاته‌كانى دیكه‌دا‌، هه‌روه‌ها له‌ گرنگیى هاریكارى و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ هه‌نگاونانى پێویست له‌ پرۆسه‌ى سیاسیدا و دامه‌زراندنى حكوومه‌تێك كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى لایه‌ن و پێكهاته‌ عیراقییه‌كان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داوكاریى هاووڵاتیان بێت له‌ دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارى و ژیانێكى باشتر.

له‌ دیدارى به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یماینى ته‌قه‌دومدا كه‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/12/7 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌روه‌ها باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى تیرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى داعش كرد به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى بۆشاییى ئه‌منى له‌نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه‌دا كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك شه‌هیدى له‌ ڕیزه‌كانى سوپا و پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتیاندا لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگى و پێویستیى كاراكردنى زیاتر و خێراى میكانیزمى هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆرستان و تێكشكاندیان، هه‌روه‌ها ڕاسته‌ڕێبوونى پرۆسه‌ى سیاسى و ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسییان له‌ وڵات، به‌ پێویستییه‌كى له‌پێشینه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەواڵی پەیوەندیدار