په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2021_12_07_h14m18s14__ER.jpg)
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كى دڕندانه ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سراى به ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانین. له خواى مه‌زن داواكارین گیانى شه‌هیدان به به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ پێشوازى له برینداران و پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌ت و چاودێرییه‌كى پێویستى پزیشكى له نه‌خۆشخانه‌كانى ئاماده‌یه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان
2021/12/7




