سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمان ده‌دات پێدوایستییه‌كانى پێشمه‌رگه دابین بكرێن و ته‌واوى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عیراقدا بكرێت

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش و تێكشكاندنیان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى سه‌ربازیى تۆكمه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراقدا هه‌بێت و بۆشایى و كه‌لێنى ئه‌منیى نێوانیان پڕ بكه‌نه‌وه تاكوو پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى وڵات ده‌كات.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/12/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى كرد كه تیایدا به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زیرانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانى پێشمه‌رگه و به‌رپرسى میحوه‌ره‌كان به درێژاییى به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعشدا، به‌شدار بوون.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یادى شه‌هیدانى ئه‌م دواییه‌ى به‌رگرى له كوردستان كرایه‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستاندا گیانیان به‌خشى و به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارو‌دۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تیایدا به‌ڕێزان فه‌رمانده‌ى میحوه‌ره‌كان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداویستییه‌كانیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌ز‌یرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له پلان و ورده‌كاریى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرایه‌وه تیرۆرستان سوود له‌و بۆشایى و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوپاى عیراقدا هه‌یه و تیرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌یقۆزنه‌وه و لێیانه‌وه دزه ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره په‌لامارى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بده‌ن.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى دا كه بۆ دۆخى هه‌نووكه‌یى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداویستییه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه دابین بكرێن و فه‌رمانده و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به خێرایى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌رى میحوه‌ره‌كانیش ئه‌وپه‌ڕى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان كرد كه به خوێن و گیان به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووى دژومێنكى دڕنده ده‌بنه‌وه، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه به خۆڕ‌اگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها خه‌ڵكى كوردستانى دڵنیا كرده‌وه كه پێشمه‌رگه به هه‌موو توانایه‌ك به‌رگرییان لێده‌كات و سه‌رۆكایه‌تى و حكوومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش، هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه دابین ده‌كه‌ن.




