فینله‌ندا له پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/12/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتى لاسیلا باڵیۆزى تازه‌ى فینله‌ندا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و بۆ ڕۆژى سه‌ربه‌خۆییى فینله‌ندا پیرۆزبایى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فینله‌ندا دووپات كرده‌وه كه له ساڵى 2015ـه‌وه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا، هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
به‌ڕێز باڵیۆزى فینله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان بدات، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا، له هاوكارى و پشتگیریكردنى عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردانه‌كانى عیراق و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، ئاماده‌یى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا، گرنگیى سه‌قامگیریى سیاسى، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




