٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی شنگال گەیشتە ٩٠ گۆڕ

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال ئاشکرای کرد، رۆژ بە رۆژ  ژمارەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی شنگال لە زیادبووندایە و پێنج گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، تا ئێستاش ژمارەی ئەو گۆڕەبەکۆمەڵانەی دۆزراونەتەوە، گەیشتووەتە ٩٠ گۆڕ.

مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە قەزای شنگال لە ناوچەی (عەین فەتحی) لە سنووری ناحیەی قەیرەوانی سەر بە قەزای شنگال، کە دانیشتووانەکەی عەرەبن لە ھۆزی ئێلا متێتا و دەستێکی باڵایان لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان ھەبووە، تا ئێستا ١٥ رووفات دۆزراونەتەوە، کە چالاکوانەکانی کوردی ئێزدی و خەڵک دۆزیویاننەتەوە و زانیاریشمان بۆ ھاتبوو ئەو گۆڕانە لەو شوێنانە ھەن".

قایمقامی قەزای شنگال ڕوونیشی کردەوە، دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال بەردەوام ژمارەیان لەزیادبووندایە و تا ئێستا ٩٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی شنگال دۆزراونەتەوە.

خەلیل ئاماژەشی دا، حکوومەتی عێراق ژمارەیەکی زۆر رووفاتی لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان بردووە بۆ بەغدا بۆ پشکنین و، تا ئێستاش نەیگەڕاندوونەتەوە، بەڵام بڕیارە لەم مانگەدا ٤١ رووفات بگەڕێنێتەوە، بۆیە کەمتەرخەمە لە ئاست گەڕاندنەوەی رووفاتەکان و ھەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە شنگال.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار