٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پڕۆژەپێشنیارێكی پێویستی سلێمانیی ڕەت نەكردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - KDP.info - حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندان پڕۆژەی ڕێگاوبان و ئاو و پاركەكان و كارەبا و شارەوانیی لە سلێمانی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. زیاد كاكە ڕەزا دەڵێت،  هەر كاتێک پڕۆژەی گرنگ بۆ سلێمانی لە ڕێگای پارێزگارەوە  بەرز كراوەتەوە، حکوومەت ڕەتی نەكردووەتەوە.

زیاد كاكە ڕەزا، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "سەرباری قەیرانی قورسی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە جێبەجێ كردنی پڕۆژە لە چوارچێوەی هەموو سیكتەرەكانی خزمەتگوزاری و پڕۆژەی گرنگی بۆ سلێمانی جێبەجێ کردووە."

زیاد كاكە ڕەزا دەڵێ: "خستنە بواری جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی یەكێكە لە پڕۆژە ستراتێژییە گرنگەکان و بەجووتسایدكردنی ڕێگای نێوان دەربەندیخان كەلار و بەجووتسایدكردنی دەربەندیخان سلێمانی و دەستكردنەوە بە كاركردن لە جووتسایدكردنی ڕێگای نێوان سلێمانی بۆ ڕانیە، لەگەڵ پڕۆژەی جووتسایدی نێوان كەلار-کفری، ئەمانە پڕۆژەی گرنگن لە سیكتەری ڕێگاوبان کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێیان دەكات".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لە سیكتەرەكانی پەروەردە و تەندروستی و پاركەكان حكوومەت بەپێی ئەو توانا داراییەی لە بەردەستیەتی پرۆژەكانی سلێمانیی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە چوارچێوەی سیكتەری ئاو سێ جار حكوومەت بودجەی بۆ پەرەپێدان و سیانەی ئاوی سلێمانی تەرخان كراوە، بودجەیەكی باشیش بۆ پاركی هەواری شار تەرخان كرا:"

"تەواوی ئەو پڕۆژانەی 75% كارەكانیان تەواو بووبوو، كاركردن لە هەموویان دەستی پێ كردووە، پارە بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقام و شۆستەكانی سلێمانی تەرخان كراوە و کارەكانیان جێبەجێ كراوە" زیاد كاكە ڕەزا وای گوت.

دەشڵێت: "تەواوی ئەو پێشنیار و پڕۆژانەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگارەوە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرز كراوەتەوە، کە بۆ پڕۆژەی پێویست و زەروور بووە، حكوومەت ڕەتی نەكردبووەتەەە و پارەی بۆ تەرخان كراوە و خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار