٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ئاشکرای کرد، ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران توند کراون و پێویستە ئەوەی ھاتوچۆی ئێران بکات، کۆمەڵێک ڕێکار بگرێتە بەر، لەوانە کارتی ڤاکسینی ھەبێت و تێستی کۆرۆناشی پێ بێت و ڤیزەشی لێدابێت، ئینجا دەتوانێت سەردانی ئێران بکات، بەپێچەوانەوە ڕێگریی لێ دەکرێت .

عەبدوڵا ئاکرەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو کەسەی بیەوێت بۆ ھەر مەبەستێک لە ڕێی زەوییەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکات، پێویستە ڤیزای لێدابێت و ھەردوو ژەمی ڤاکسینیشی لێدابێت و تێستی کۆرۆناشی کردبێت، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات، ئەگەرنا ڕێگەی پێ نادرێت، بەڵام ئەگەر لە ڕێگەی ئاسمانییەوە سەردان بکات، تەنھا ڤێزەی پێویست نییە، ئەگەرنا پێویستە سەرجەم ڕێکارەکانی دیکە بگرێتە بەر.''

ئاکرەیی باسی لەوەش کرد: ''ئێستا ھەرێمی کوردستانیش ھەمان ڕێکار دەگرێتە بەر بۆ ھاتنی ھەر کەسێک لە ئێرانەوە، بەڵام بۆ ھەندێک حاڵەت ڕێگەپێدراوە سەردان بکرێت، ئەویش ئەگەر نەخۆشیی کوشندە، یاخود درێژخایەنی ھەبێت و نەتوانێت ڤاکسین لێبدات، ئێمە نووسراوی بۆ دەکەین و ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار