سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عزەت شابەندەر دەكات

ههولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ یەکشەممە (5ی كانوونی یەكەم/ دیسهمبهری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری رابردوو تاووتوێ كران.
هەروەها رۆشنایی خرایە سەر رێگەچارەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و تەحەددیاتی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.




