سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

ههولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (5ی دیسەمبەری 2021) پێشوازی لە "ماتی لاسیلا"، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی فینلەندای کرد، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە، بەتایبەتی لە بواری مەشق و راهێنانی سەربازی، جەختیشی لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەماهەنگیی و هاریکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
باڵیۆزی فینلەندا وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵی ئەرێنی رەوەندی کوردستانی لە فینلەندا، خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا دەربڕی.




