٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"گەورەترین ناوچەی پیشەسازیی خۆراک لە ھەولێر دروست دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە ناوچەیەکی پیشەسازیی خۆراک لە ڕۆژئاوای ھەولێر دروست بکرێت و بەرپرسێکی وەبەرھێنەرانیش دەڵێت، ناوچەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت و دەبێتە ناوەندێکی گەورەی پیشەسازی و بازرگانی.

کەمال ئاغا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لەمەودوا گرینگیی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدات و قەبارەی وەبەرھێنان لە کەرتی پیشەسازیدا بەرەو ھەڵکشانە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھەن و بەشێک لەو پڕۆژانە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.''

جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەران دەشڵێت: "بڕیارە ناوچەیەکی پیشەسازیی خۆراک لە شاری ھەولێر دروست بکرێت و پڕۆژەکە دەکەوێتە ڕێگای ھەولێر- گوێڕ و یەکێک دەبێت لە پڕۆژە ستراتیژییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق.''

کەمال ئاغا ڕوونی کردەوە: "ناوچەی نوێی پیشەسازیی خۆراک دەبێتە ناوەندێکی گرینگی پیشەسازی و بازرگانی لە بواری خۆراک و چەندین کارگە و شوێنی بازرگانیی تێدا دەکرێنەوە، ئەمەیش ھەنگاوێکەی گرینگە بۆ داھاتووی ھەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی، بەتایبەتی ئەو ناوچەیە بە شێوەیەکی مۆدێرن دروست دەکرێت.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار