مەنسوور بارزانی: ئێمە هاتووین بۆ لای (شێرەژن)هکە تا پێی بڵێین ئێمە کوڕی تۆین

ھەولێر-KDP.info- مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، سەردانی بنەماڵە و دایکی سێ شەهیدەکەی گوندی خدرجیجەی کرد، کە سەرۆک بارزانی ناسناوی ''شێرەژن''ی پێ بەخشی.
مەنسوور بارزانی لە کاتی سەردانەکەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ''ئێمە هاتووین بۆ لای دایکە ''شێرەژن'' کە سەرەخۆشی خۆمانی ئاراستە بکەین و پێی بڵێین کە سێ لە کوڕە قارەمانەکانی ڕۆیشتن، ئێستا ئێمە کوڕی ئەوین''.
فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان گوتیشی: ''لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی، ئێمە وەکوو لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان هاتووین بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان و بۆ ئەوەی کە لە دەوری ئەم گوندە ڕەبایە دابنێین و ئەگەر تیرۆریستانی داعش جارێکی دیکە ویستیان پەلاماری خەڵکی ئێمە بدەن، ئێمە بە دڵ و بە گیان بەرگری دەکەین و ڕێ نادەین ئەم ڕووداوە دووبارە ببێتەوە''.




