نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی مەخموور دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی سنووری مەخموور، دەکات.
درەنگانی شهوی پێنجشەممە 2-12-2021، چهكدارانی داعش پهلاماری چهند گوندێكی سنووری قهزای مهخمووریان دا و له ئاكامی ئهو پهلامارهدا، له گوندی خدرجیجه سێ هاووڵاتی و 10 پێشمهرگه شههید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.
یۆنامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کردووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.
یۆنامی لە پەیامەکەیدا هێرشەکەی بە هێرشێکی ”بێزراو“ ناوبردووە و جەختی لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر، کردووەتەوە.




