ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاند، بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان، ئەمڕۆ ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی بەندە وەکو نوێنەری سوپاسالاری پێشمەرگە و ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی میحوەرەکانی یەک و دوو و سێ و چوار لە دیالە و کەرکووک، لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبینەوە، کە فەرماندەی ھێزی ھاوبەش و جێگری فەرماندەی ھێزی ھاوبەشی عێراقی و بەرپرسانی سوپا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن".
تەڵعەت باسی لەوەش کرد، ھۆکاری ئەو ھەموو ھێرشانە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆشایی ئەمنی لە نێوان ھەرێم و بەغدادا ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو بۆشاییە پڕ بکرێتەوە و ناکرێت بە ھێزێکی کەم پارێزگاری لەو ناوچانە بکرێت، چونکە ناتوانن بیانپارێزن و پێویستە ھێزی ھاوبەش ھەبێت و کاریگەر بێت، کە بتوانن بە تەواوی ئەو ناوچانە بپارێزن.
دەشڵێ، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ئەوەیە، کە ھەماھەنگی دروست بکرێت و کاری ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام بدەن، دوای ئەوەی جارێکی دیکە دەستیان بە ھێرشکردن کردووەتەوە لەو ناوچانە.
بڵند ئیبراھیم




