٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پیشانگایەکی دیکەی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پێنجەم پێشانگا لە ھەولێر کرایەوە، لە دواین پێشانگا ١١ ھەزار کەس بەشداریی کرد و بڕیارە پێشانگایەکی دیکەی نێودەوڵەتی لەم مانگە لە ھەولێر بکرێتەوە .

سۆران قادر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی پێشانگای پێنجەمی نێودەوڵەتی لە بواری خۆراک و کشتوکاڵ کرایەوە، ١٧٠ کۆمپانیا لە ھەشت وڵات بەشدار بوون، ١١ ھەزار کەس بەشدارییان کرد کە سوودی زۆری ھەبوو، چونکە لە کوردستان کەموکووڕیمان لە کەلوپەلی کشتوکاڵ و خۆراک ھەیە، بۆیە ئەوە گرنگ بوو، پێویستیشە خەڵک زیاتر ھۆشیار بێت، لەبەر ئەوەی پێشانگای تایبەت لەگەڵ گشتی جیاوازیی ھەیە، ئەوە تایبەت بوو بە بازرگانان، بۆیە گرنگییەکی زۆر و سوودێکی باشیشی ھەبوو.''

سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: ''بڕیارە ھەر لەم مانگە پێشانگایەکی دیکەی گشتی لە ھەولێر بکرێتەوە کە ھەموو جۆرە کەلوپەلێک لەخۆ دەگرێت و پێشانگایەکی ئێرانییە.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار