ناردنى200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت

بەغدا -KDP.info- نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا ده‌ڵێت، 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان و ته‌نها ماوه ڕێکاره ئیدارییه‌کانى بۆ ته‌واو بکرێت.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدادا کراوه، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که تاکوو کۆتاییى ساڵ به‌بێ گرفت به‌رده‌وام ده‌بێت، حکوومه‌تى عێراق هیچ کێشه و گرفتێکى نییه و ئاماده‌یه مانگانه ئه‌م بڕه پاره‌یه بداته حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
گوتیشى: "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌تنه‌ى که ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که به‌پێى پرۆژه‌یاساى نوێى دارایى (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به هه‌مان شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".
ڕوونیشی کرده‌وه: ''له ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بودجه له ساڵى داهاتوو به‌پێى یاساى ئیداره‌ى ماڵى، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به 200 ملیاره‌که‌ى هه‌رێمه‌وه و، تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه له‌و ڕووه‌وه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




