وێستگەیەکی ١٣٢ ھەزار KV بۆ باڵەکایەتی دابین دهکرێت

چۆمان-KDP.info- بڕیارە وێستگەی شاری بەرزی کارەبا لە سنووری قەزای چۆمان دروست بکرێت و قایمقامی چۆمانیش دەڵێ، بە دروستکردنی وێستگەکە، کۆتایی بە کێشەی کارەبای نیشتیمانی دێت لە سنووری باڵەکایەتی و قەزای چۆمان.
سوارە ئەکرەم، قایمقامی چۆمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە چوارچێوەی گرینگیدان بە سنووری دەڤەری باڵەکایەتی و قەزای چۆمان، بڕیارە وێستگەیەکی ١٣٢ ھەزار KV بۆ قەزای چۆمان دابین بکرێت، لەبەر ئەوەی بە ھۆی نەبوونی وێستگەی گەورەوە کێشەی کارەبا لە دەڤەری ئێمە ھەیە و کارەبای نیشتیمانی وەک پێویست ناگات بە چۆمان، ئەو کارەبایەی لە دەڤەرەکەش ھەیە، ڤۆڵتیەی نزمە".
ئەکرەم روونیشی کردەوە: "دانانی وێستگەی ١٣٢ی شاری بەرز لە چۆمان، کێشەی کەمیی کارەبا و بارزۆری لەسەر تۆڕەکان چارەسەر دەکات و کارەبای پێویست دەگاتە سنووری چۆمان، چەندین ساڵە خەڵکی ناوچەکە کێشەیان ھەیە لەسەر نەگەیشتنی کارەبای پێویست، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە وێستگەکە دروست بکرێت و کێشەکە چارەسەر بکات".
قائید میرۆ




