٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. خۆشەوی بۆ KDP: ئامانجی سەردانەکەی میخایێل بۆگدانۆڤ بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت کۆدەبێتەوە.

دکتۆر خۆشەوی مەلا ئیبراھیم، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووسیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە میخایێل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سەردانی ھەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت کۆدەبێتەوە.

خۆشەوی ئاماژە بەوە دەکات، رووسیا پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ کوردستاندا ھەیە، کە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بۆ پەیوەندیی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانییە.

ھاوکات دەشڵێ، جیا لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕووسیا باس لەبوارە جیاجیاکان و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر پرسە ھەنووکەییەکان دەکرێت بەتایبەت لە بواری نەوتدا.

 

ھەڵکەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار