وەزارەتی شارەوانی بڕی 240 ملیۆن دینار بۆ ئاو و ئاوەڕۆی ههولێر خەرج دەکات

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی بڕی 240 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و پرۆژەكانی ئاوەڕۆی هەولێر خەرج دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی، ژمارەیەک پرۆژە بۆ کەرتی ئاو و ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەکرێن.
وەزارەتی شارەوانی بڕی 240 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان و كڕینی پێداویستییەکانیان، خەرج كردووە.
پرۆژەكان:
دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی گوڵان/ هەولێر.
درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ئەنفالان لە شارۆچكەی بەحركە.
بەستانی چەند بیرێكی ئاو بەیەكەوە لە گەڕەكەكانی ژیان و ڕاستی لە هەولێر.
كڕینی ماتۆڕ غەتاس بۆ بیرەكانی ئاو لە هەولێر.
كڕینی پێداویستیی بۆری و كێبل بۆ بیرەكانی ئاو لە هەولێر.




