سامان به‌رزنجى: ژماره‌ى تووشبوان بە نه‌خۆشیی ئایدز 48 كه‌سن

هەولێر-KDP.info- وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ 380 هه‌زار پشكنینى خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشیی ئایدز بۆ هاووڵاتییان كراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/12/2021، كه ڕۆژى جیهانیی ئایدزه، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستی، له ڕێوڕه‌سمێكدا گوتى: "ئه‌مساڵ تا ئێستا به پشكنینى ناچارى و خۆویستانه، 380 هه‌زار پشكنینى خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆشیی ئایدز بۆ هاووڵاتییان كراون، له‌و پشكنینانه 69 حاڵه‌تى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان كراون، كه 58یان خه‌ڵكى بیانى بوون، 11شیان خه‌ڵكى كوردستان بوون".
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاشكراشى كرد، ئێستا له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى تووشبوان بە نه‌خۆشیی ئایدز، 48 كه‌سن.




