بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، هێمن هەورامی بەشداری لە رۆژی پشتیوانیی پرسی فەلەستین کرد

هەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی، ئێوارەی دوێنێ بەشداری لە مەراسیمی پشتیوانیکردن لە دۆزی فەلەستین کرد.
هەورامی، هاوکات لە ڕێگەی کۆنسووڵی گشتیی فەلەستینەوە سڵاوی جەنابی سەرۆک بارزانی گەیاندە بەڕێز مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین و گەلی فەلەستین.
مەراسیمەکە لە هەولێر و بە بەشداریی نوێنەری وڵاتان و بەرپرسانی حکوومی و حیزبیی کوردستان بەڕێوە چوو.




