كتێبی تێکشكاندنی ئەفسانەی داعش لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانیدا بڵاوكرایهوه

ھەولێر-KDP.info- كتێبی تێکشكاندنی ئەفسانەی داعش لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانیدا بڵاوكرایهوه و نووسهری كتێبهكه د. شێرزاد ئازاد سوڵتانه.
د. شێرزاد ئازاد سوڵتان كه ئامادهكار و نووسهری كتێبهكهیه و له ئێستادا بهچاپی گهیاندووه رایدهگهێنێت: سەرۆک بارزانی سەروەری و خاکی کوردستان و جیهانی لە مەترسیی داعش پاراست و گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی تێک شکاند. ئەو تێکشکانە لە هەرێمی کوردستان و لە جیهانیشدا دەنگی دایەوە و، بووە سەرەتای کەوتنی داعش لە ناوچەکە و جیهان.
دهشڵێت: شکاندنی داعش لە کاتێکدا بوو، کە ئەو رێکخراوە لە لووتکەی هێزی خۆیدا بوو، بە هۆی ئەو چەکە زۆرەی لە سوپا هەڵاتووەکەی عێراق و سووریاوە دەستی کەوتبوو، هەموو جیهانیش لە مەترسییەکی گەورەدا بوو، بەڵام پێشمەرگە بە رابەرایەتیی سەرۆک بارزانی لە سەرجەم میحوەرەکاندا ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەیان تێک شکاند و سەروەری و مێژووی نەبەردیان تۆمار کرد. سەرۆک بارزانی بووە سیمبول و رەمزی پێکەوەژیان و پارێزەری خاکی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان لە مەترسیی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە.




