٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نۆڤێمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئەنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی ئیتالیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی ئیتالیای کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، سوپاس و پێزانینی بۆ هەماهەنگیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئیتالیا دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، بارودۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی کۆچبەرانی سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار