٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: خەمبارم بۆ گیان لەدەستدانی 27 پەنابەر

سەرچاوە: KDP.info

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، زۆر خه‌مبارم به‌ گیان له‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناڵی ئینگلیزی نێوان (فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) کە شه‌وی رابردوو گیانیان لەدەستداوە، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كوردبن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "زۆر خه‌مبارم به‌ گیان له‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له‌ كه‌ناڵی ئینگلیزی نێوان (فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) له‌ شه‌وی رابردوو، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كوردبن، كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ناسنامه‌كانیان دەستنیشان بکەین و هاوخه‌می خۆشمان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌رده‌بڕین".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەو رووداوە مەترسی كۆچكردنی نایاسایی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویستە هەموومان پێکەوە رێگریان لێ بکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار