"دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند داده‌مه‌زرێت"

هەولێر -KDP.info- به ئامانجى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى خێرای دۆسیه‌کانى تایبه‌ت به بازرگانى و ئابوورى و کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى دادى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى پێکهێنانى دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌کات.
نه‌ریمان تاڵب، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى حکوومه‌تى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى داد به نووسراوى ڕه‌سمى داواى له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى کردووه، دادگایه‌کى تایبه‌ت به بواره‌کانى بازرگانى و ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان پێک بهێنێت، ئێستا پرۆژه‌که قۆناغى باشى بڕیوه و له دواى ته‌واوکردنى ئاماده‌کارییه ته‌کنیکییه‌کان و وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و دادگایه له ته‌واوى پارێزگاکان داده‌مه‌زرێت".
گوتیشى: ''ئامانج له پێکهێنانى دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند به بواره‌کانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌یه که په‌یوه‌ندیى به‌و بوارانه‌وه هه‌یه و له ڕوویه‌کى دیکه‌شه‌وه گرنگیى زۆرى ده‌بێت بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه داوا بازرگانییه‌کان و تێکه‌ڵنه‌کردنى به دۆسیه‌کانى بارى که‌سێتى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: ''دامه‌زراندنى دادگاکه له ڕه‌هه‌ندێکى دیکه‌وه ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت بۆ کار و گه‌شه‌ى بازرگانى و شه‌فافیه‌ت له داهاته‌کان و خۆنه‌دزینه‌وه‌ى کۆمپانیاکان له باج، ئه‌مه‌ش بێگومان به قازانج و سوودى گشتى ده‌شکێته‌وه و ڕێگایه‌که بۆ زیادبوونى داهاته‌کانى حکوومه‌ت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




