زه‌وى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌کرێت
__2021_11_23_h17m35s45__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیاری دا زه‌وى ته‌رخان بکات بۆ زیاتر له ١١ هه‌زار میراتگرى شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى.
عه‌بدوڵای حاجى مه‌حموود، وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر بڕیارى کاک مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومه‌تى ھه‌رێمی کوردستان، بڕیار درا به ته‌رخانکردنى زه‌وى بۆ ١١ هه‌زار و ١٤١ هاووڵاتیی میراتگرانى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى و ڕزگاربووانى شاڵاوى ئه‌نفال له سنوورى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانی ھه‌رێمى کوردستان، واته پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى زه‌وییه‌کان سه‌رتاسه‌رى ده‌بێت و ته‌واوى ئه‌و وارس و میراتگرانه‌ى که فه‌رمانى وه‌رگرتنى زه‌وییان هه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن".
گوتیشى: "دواى وردبینیى ته‌واوى ناوه‌کان لەلایەن لیژنه‌یه‌کی وه‌اره‌تى شه‌هیدان و شاره‌وانییەوە و دڵنیابوون له بوونى مه‌رجه‌کانى ته‌رخانکردنى زه‌وى تێیاندا، ده‌ست ده‌کرێت به ته‌رخانکردنى زه‌وییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین کات فه‌رمانه‌که بچێته بوارى جێبه‌جێکرنه‌وه".
وه‌زیرى شه‌هیدانى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕوونیشى کرده‌وه: ''به‌پێى ئه‌و یاسا و ئیمتیازاته‌ى که له چوارچێوه‌ى یاسایى ژماره 9 ساڵى 2007 و یاسای ژماره 11ی ساڵى 2011 هه‌یه، ئه‌وانه‌ى تا ئێستا له وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند نه‌بوون، بڕیاره‌که ده‌یانگرێته‌وه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




