٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەکەی حكوومه‌ت دەرفەتی کار بۆ چوار ھەزار دەرچوو دابین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە چوار ھەزار دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین دەکرێت و ئەندامێکی لیژنەی یاساییش دەڵێ، دەرفەتە بۆ دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێرتێرنەریە.

سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسایەکی ناردووتە پەرلەمان و تێیدا دەرفەتی کار بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالریۆس و دبلۆم لە بەشەکانی ڤێرتێرنەری و کشتوکاڵ دابین دەکرێت، بەپێی پڕۆژەکە دەرچوانی ئەو دوو بەشە وەک سەرپەرشتیار لە پڕۆژەکانی کشتوکاڵ و ڤێرتێرنەری وەردەگیرێن.

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی دەشڵێت، "پڕۆژەکە دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە چوار ھەزار دەرچوو دابین دەکات و سەرەتایەکی باشە بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی یاساوە دەرفەتی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین بکرێت.

سارا دڵشاد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ ڕاپۆرتێک لەبارەی پڕۆژەکەوە لەلایەن وەزیر و لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت لە ماوەکانی داھاتوو، ئەمەیش دەبێتە ھۆکارێک دەرفەتی زیاتری کار بۆ دەرچووانی زانکۆ فەراھەم بکرێت و ھەر پڕۆژەیەکی ھاوشێوەش بێتە پەرلەمان لەپێناو کەم کردنەوەی ڕێژەی بێکاری وەک پەرلەمان ئامادەین بۆ تێپەڕاندنی.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار