٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی: داوا دەکەین دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بە بارودۆخی قوتابیان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە داوا دەکەن بەپێی ماددەی 66ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دانیشتنێکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بکرێت بۆ قسەکردن لەسەر گرفتی دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو کایە سیاسییەکانی ئەم کوردستانە گوێ لە داواکاریی قوتابییان بگرن و ڕایگەیاند: ''هەڤاڵانمان لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی ئەرکە پەرلەمانییەکانیاندا بەدواداچوونی وردیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن دەرماڵەی قوتانیان بگەڕێننەوە''.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونیشی کردەوە: ''وەکوو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان دوێنێ یادداشتێکمان بە ئیمزای 50 پەرلەمانتار و بە هاوکاریی بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بەپێی ماددەی 66ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دانیشتنێکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بکرێت بۆ قسەکردن لەسەر گرفتی دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان''.

سەبارەت بە پەیدابوونی گرژی لە خۆپیشاندانی قوتابیاندا لە سلێمانی، زانا مەلا خالید جەختی لەوە کردەوە کە ''لیژنەکانی مافی مرۆڤ و خوێندنی باڵا و لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانمان ڕاسپاردووە بەدواداچوونی ورد بکەن لەسەر هۆکارەکان و شێوازی پەیدابوونی گرژییەکان و هەرلایەک دەستی لەو گرژییانەدا بووبێت، ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی بکرێتەوە''.  

هەواڵی پەیوەندیدار