پرۆژه‌کانى حکوومه‌ت له قەزای شاره‌زوور

شارەزوور -KDP.info- له قه‌زاى شاره‌زوور کۆمه‌ڵێک پرۆژه جێبه‌جێ ده‌کرێت که بریتین له دروستکردنى سه‌نته‌رێکى گه‌وره‌ى وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه‌ى جووتیارانى سنووره‌که و ته‌واوکردنى فه‌رمانگه‌ى ئاوى شاره‌زوور و ته‌واوکردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کانى ناو حەوت باڵاخانه‌ى نیشته‌جێبوون له قه‌زاکه.
ڕه‌مه‌زان نامق، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پلان و پرۆژه‌کان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کورستان و وه‌زاره‌تى دارایى له چوارچێوه‌ى ئه‌و 24 ملیار دیناره‌ى که بۆ پارێزگاى سلێمانى ته‌رخان کراوه، ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى گرنگ و پێویست له قه‌زاى شاره‌زوور جێبه‌جێ ده‌کرێت که پێشتر له ڕێگه‌ى نووسراوى فه‌رمییه‌وه ئاڕاسته‌ى پارێزگاى سلێمانى کرابوو و له هه‌مویان گرنگتر دروستکردنى سه‌نته‌رێکى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانی سنوره‌کەیە که یه‌کێک بوو له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانى قه‌زاکه لەگەڵ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارى ئه‌و یه‌کەی نیشته‌جێبوونانه‌ی ده‌که‌ونه سنوورى قه‌زاکه به بڕى 450 ملیۆن دینار و ڕاکێشانى پرۆژه‌ى ئاو بۆ چه‌ند گوندێک.''
گوتیشى: "ئێستا ڕێکاره ئیدارییه‌کان له به‌شى پلان و پرۆژه‌کان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستى پێ کردووە و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا و له دواى ڕاگه‌یاندنى ته‌نده‌رینى پرۆژه‌که ده‌ست به جێبه‌جێکردنى سه‌نته‌ره‌که ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى شوقه‌کانیش ئێستا کارى تێدا ده‌کرێت، جگه له‌وه‌ش بڕیاره له چوارچێوه‌ى ئه‌و 3 ملیار دیناره‌ى وه‌ک بودجه‌ى شاره‌زوور دیاری کراوه (بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان) بیناى ڕاگرایەتیى کۆلێجى قه‌زاکه به گوژمه‌ى 350 ملیۆن دینار دروست بکرێت.''
ڕوونیشى کرده‌وه: "به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئێستا قه‌زاى شاره‌زوور پێویستى به چه‌ندین پرۆژه‌ى دیکه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى که به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه به‌جێ هێڵدراون، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه په‌له له جێبه‌جێکردنى بکرێت ڕاکێشانى تۆڕى ئاوه بۆ ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌کى نوێ که تا ئێستا پرۆژه‌ى ئاویان پێ نه‌گەیشتووه، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ هه‌ندێک له گونده‌کانى سنووره‌که جگه له‌وه هه‌ندێک له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌کانى قه‌زاکه پێوستیی زۆریان به نۆژه‌نکردنه‌وه هه‌یه.''
ڕاشیگه‌یاند: ''به‌ده‌ر له‌وانه دروستکردنى عه‌لوه‌یه‌کى هاوچه‌رخ و ته‌واوکردنى ڕێگاى سه‌ره‌کیى ده‌ربه‌ندیخان له پرۆژه پێویسته‌کانن بۆ قه‌زاکه و هیوادارین ئاوڕى جددى له قه‌زاى شاره‌زوور بدرێته‌وه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




