٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کورد لە نەخشەی ئیستقراری ئاسایش ناوچەکەدایە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  لەنێو دۆخ و ئاڵینگارییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا، مەنامە کۆنگرەی ئاسایش و ئیقلمیی بەست و، چاودێرێکی سیاسییش دەڵێت، ئەم کۆنگرەیە لە ئاستێکی باڵای دونیادا گرنگە و پشکداریی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەدا پێشانی دا، کورد عاملی ئیستقراری ناوچەکەیە.

خەلەف شەرەفانی بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو ئاڵینگاری و مەترسییانەی لە بەرانبەر ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە، هەموویان باس کران، چونکە ئاسایشی ناوچەکە پڕە لە مەترسی و وڵاتان دەیانەوێت لە ڕێگای ئەمنییەوە نفووزی سیاسییان بەهێز بکەن.''

گەڕی ١٧ی دانوستاندنەکانی مەنامە بە ئامادەبوونی ٣٠٠ بەرپرس و هزرمەند و سیاسەتمەدار لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهانەوە ماوەی سێ رۆژ درێژەی کێشا.

دەشڵێت: کورد لە نەخشەی سیاسیی ناوچەکەدایە و بۆ هێورکردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە هەموویان فۆکەسییان لەسەر رۆژهەڵاتی ناڤینە و پێگەی ئاسایشی کوردستان لە ناوچەکەدا گرنگە.

ئاماژەیشی دا: بەرپرسانی وڵاتان لەوە تێ گەیشتوون کە کوردستان شوێنی ئارامی و ئاسایشە و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکوومەت دەرخەری ئەو راستییە بوون کە لە دونیادا ڕۆڵی حکوومەت و سەرکردایەتیی سیاسیی کورد و پێشمەرگە بە بەرزی دەنرخێنن.''

کــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار