هەرکی بۆ KDP: ڕاٍپۆرتى سێیه‌مى حکوومه‌ت جیاواز ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- راپۆرتى ئه‌مجاره‌ى سێیه‌مى چاکسازیى حکوومه‌تى هه‌رێم، که ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى ده‌کات، جیاواز ده‌بێت و کۆمه‌ڵێک خاڵى گرنگى تێدایه، که جه‌خت له جێبه‌جێکردنى بڕگه‌که‌کانى پرۆژه‌یاساى چاکسازى ده‌کاتەوە و زیاتر لایه‌نى جێبەجێکردن و به‌دواداچوون له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌عید هه‌رکى، جێگری سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى یاساى چاکسازى، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتى خۆى ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى چاکسازى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات، تا ئێستاش دوو ڕاپۆرتى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان کردووه، که خۆشبه‌ختانه ناوه‌ڕۆکى ڕاپۆرته‌کان جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌موو لایه‌ک بووه و ئێستاش کار بۆ ناردنى ڕاپۆرتى سێیه‌مى چاکسازى ده‌کات، که چه‌ندین خاڵى گرنگ و جیاوازى تێدایه".
هەرکی گوتیشى: "جیاوازیى ڕاپۆرتى سێیه‌مى چاکسازى زیاتر لایه‌نى ئیجرائى و جێبه‌جێکردنە و ته‌واوى ئەو سێکته‌ر و بوارانه له‌خۆ ده‌گرێت، که له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌که‌دا ئاماژه‌ىان پێ کراوه و ده‌بێت چاکسازییان تێدا بکرێت، بۆیه له هه‌مان کات ئه‌و نه‌تیجانه‌ى که له ئه‌نجامى جێبه‌حێکردنى یاساکه به‌ده‌ست هاتوون، چى بوون، هه‌مووى ده‌خرێته ڕوو".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "وه‌ک په‌رله‌مان و لیژنه‌ى ده‌ستپاکى، له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی چاودێرى جیددى بووین بۆ جێبه‌جێکردنى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى، بێگومان ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌کەدا هه‌یه قۆناغ به قۆناغ هه‌مووى جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌تا کابینه‌که‌ش کۆتایى بێت، ده‌بێته نه‌خشه‌ڕێگا بۆ داهاتوو".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




