سبەی پێشانگایەک لە ھەولێر دەکرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر گوتی، بڕیارە سبەی بە بەشداریی ھەشت وڵات و ١٧٠ کۆمپانیا، پێنجەمین پێشانگا لەبارەی کشتوکاڵ و خۆراک لە ھەولێر بکرێتەوە.
سۆران قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی سەعات ١١:٠٠ی بەیانی، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر لەبارەی کشتوکاڵ و خۆراک بە بەشداریی ھەشت وڵات و ١٧٠ کۆمپانیا بکرێتەوە، کە پێشانگاکە رۆژانە تا سەعات ٧:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و چوار رۆژیش دەخایەنێت.
قادر گوتیشی، ھەریەکە لە وڵاتانی ھۆڵەندا و ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و سعودیە، ئوردن و میسر، تورکیا و ئێران، لەو پێشانگایەدا بەشدارن.
ناوبراو باسی لەوەش کرد: "ئێمە بانگهێشتنامەمان بۆ ھەموو سەرکردە و لایەنەکان ناردووە، جا لەسەر ئەوان دەمێنێتەوە کە کێ بەشدار دەبێت".
بڵند ئیبراھیم




