٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرێک باس دەکرێن، لەوانە قایمقامێکی تازە بۆ کۆیە دەنگی لەسەر دەدرێت.

کەنعان خەیلانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت، لەوانە دەنگ لەسەر قایمقامێکی تازە دەدرێت، کە کاندیدێک پێشکەش کراوە بە ناوی تاریق جەلال حوسێن.

خەیلانی باسی لەوەش کرد، لیژنەی ناوخۆ راپۆرتێکی ئامادە کردووە لەبارەی دروستبوونی کۆمەڵێک حاڵەت لە سنووری ھەولێر و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، جگە لەوەش راپۆرتێک ئامادە کراوە لەبارەی نرخی شتومەک لەبازاڕ، بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار