"قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێدەکات"
_(7)__2021_11_21_h16m29s34__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له عێراق بڕیاریان داوه به‌فه‌رمی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م هه‌وڵه به ئاسته‌م ده‌زانێت و سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقیش ده‌ڵێت كه په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك بارزانییه‌وه كردووه.
هێشتا دیاری نییه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق چی لێ دێت، له نوێترین كاردانه‌وه‌دا (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه) ئه‌مرۆ 18ی11ی2021 كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و بڕیاریان داوه هه‌فته‌ی داهاتوو یادداشتێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هێشتا ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ڕانه‌گه‌یاندووه، جۆرێك له شڵه‌ژانی سیاسی له عێراق هه‌یه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سێ جار له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كیان له ماڵی حەیده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق بوو به ئاماده‌بوونی فائیق زه‌یدان، سه‌رۆكی دادگای ته‌میزی ئیتحادی و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و به‌شداری ئه‌بوحوسێن حمێداوی، سه‌رۆكی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق، دواتر كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ نووری مالیكی و هادی عامری، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هێشتا ناوماڵی شیعه ناكۆكیی قووڵی تێدایه و نه‌یانتوانیوه له‌ناو خۆیاندا ڕێك بكه‌ون، له دواین كاردانه‌وه‌دا نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان كراوه و ده‌نگی لایه‌نه‌كان ده‌ستكاری كراوه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش حكوومه‌تی داهاتووی عێراقی ده‌كرێت ته‌وافوقی بێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن، موقته‌دا سه‌دریش خۆی ئاماده كردووه بۆ مانۆڕێكی سیاسی، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسی فه‌رز بكرێت به‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، چونكه سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می لیسته عه‌ره‌بییه‌كانه و له 45 كورسییه‌وه بۆ 73 كورسی براوه‌ی یه‌كه‌مه.
تا دێت ڕه‌وشی عێراق له ئاستی سیاسی‌دا ئاڵۆزتر ده‌بێت، لایه‌نه‌كانی نزیك له حه‌شد و سه‌ركرده‌كانی حه‌شد ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، خۆپێشاندانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز پرۆسه‌ی گفتوگۆی لایه‌نه‌كانی سارد كردووه‌ته‌وه، ئه‌یاد عه‌لاوی، سیاسه‌تمه‌داری دیاری عێراق، كه پێشتر سه‌رۆكی لیستی عێراقیه بوو، ده‌ڵێت: "گه‌وره‌ترین هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕێگری بكرێت له دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆیی له عێراقدا كه ئه‌مه‌ش پێویستی به حیواری لۆژیكی و عاقڵانه هه‌یه له‌نێوان كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان.''
عەلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه په‌یوه‌ندیی به كاك مه‌سعود بارزانی، "برای كردووه كه سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌م گفتوگۆیانه‌دا به‌شدار بێت، به‌ڵام بارزانی پێی ڕاگه‌یاندووه كه ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان نیه‌تیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان دیار نییه و هه‌ركاتێك ئه‌و نیه‌ته‌م بینی، منیش دێمه به‌غدا و له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به‌شدار دەبم".
به‌شێكی دیكه‌ی سیاسییه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا چونكه هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نین و ناتوانن ببن به به‌شێك له دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیی عێراق به‌دڵنیاییه‌وه عێراق له‌م بارودۆخه‌دا ده‌مێنێته‌وه، له كاتێكدا له ساڵی 2018 ده‌بوو ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له عێراق دروست بكرابایه و پێشمه‌رگه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بوایه، به‌ڵام ئه‌وه ساڵی 2021 و هێشتا حه‌شد وه‌ك نیمچه‌ده‌وڵه‌تێك له‌ناو عێراق موماره‌سه‌ی كاری سیاسی ده‌كات و به‌غداش هه‌نگاوی نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی پێشمه‌رگه بدرێت و داعش‌یش به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی جددیه له‌سه‌ر عێراق، كۆی ئه‌م گرفتانه وای كردووه كه بڕیاری سیاسی له عێراقدا نه‌مێنێت، جیا له‌وه‌ش، مانۆڕی سه‌درییه‌كان و مانۆڕی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان به‌ئاشكرا ترسی لای شه‌قامی عێراقی دروست كردووه، هه‌ردوو به‌ره خاوه‌نی چه‌كدار و میلیشیا و جه‌ماوه‌رن، هێرشی درۆنی پێشكه‌وتوو بۆ ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی ناوخۆییی عێراقی بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م دووبه‌ره‌یه نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن مه‌ترسیی جددی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌بێت، ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ری خست كه پاشه‌كشه‌ی زۆر به حه‌شدی شه‌عبی كرا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لایه‌نگرانی حه‌شد ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو گوتی: "ئەو لایەنانەی خواستیان هەیە لەگەڵ ئێمە حکوومەت پێک بهێنن، دەبێت گەندەڵکارەکانیان ڕادەستی دادگە بکەن؛ حەشدی شەعبی لە کەسە سەرەڕۆکان و ناڕێکخراوەکان پاک بکەنەوە، گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکان بە ئاگاداریی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکەن، پەیوەندییە دەرەکییەکانیان کۆتایی پێ بهێنن و نەبنە پاشکۆی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕۆڵەی عێراق لە شەڕە دەرەکییەکان بەدوور بگرن".
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێران و ئه‌مه‌ریكاوه هه‌بێت هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه کە ئه‌مه‌ریكا دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جۆرێك له ساردبوونه‌وه‌ی پێوه دیاره، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ڕاسته‌وخۆ ده‌ست وه‌ربداته ناوماڵی شیعه، به‌تایبه‌ت دوای كۆبوونه‌وه‌ی مسته‌فا کازمی له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له كۆشكی سپیه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوو كه ده‌یه‌وێت عێراقییه‌كان خۆیان گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به ڕاشكاوانه باسیان له‌وه كرد كه پێشوازی له هه‌وڵه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
شاره‌زایانی بواری سیاسی پێیان وایه ده‌بێت كۆمسیۆن په‌له بكات له ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و په‌له‌ش بكرێت له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، به‌پێچه‌وانه‌وه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نزیك بووه‌ته‌وه له عێراق و ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و واده‌یه حكوومه‌ت دروست نه‌كرێت، دوور نییه قه‌یرانه‌كان قووڵتر نه‌بنه‌وه، چونكه له دواین كاردانه‌وه‌یان دەستەی هاوئاهەنگیی بەرگریی عێراق کە لە چەند گرووپێکی چەکداری شیعە پێک هاتووە، دەڵێت، "دڵنیایی دەدەین کە چەکی بەرگری دوای کاژمێر 12ی شەوی 31/12/2021 ئامادە دەبێت بۆ پارچە پارچەکردنی داگیرکا‌ر".
دەستەی هاوئاهەنگیی بەرگریی عێراق، هەینی 19-11-2021 لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: "لە نزیکەوە چاودێریی ئاستی پابەندبوون بە دەرهاوێشتەکانی بەناو گەڕی گفتوگۆی ستراتیژی دەکەین، ئێمە باوەڕمان بەوە نەبووە کە داگیرکا‌ر جددی بێت و وەکوو لایەنێکی بەشدار پێوەی پابەند بێت، بەڵام پێمان باش بوو هەلێک بدەینە دانوستاندنکارە عێراقییەکان بۆ دەرکردنی داگیرکاری ئەمەریکی لە خاکی پیرۆزی عێراق بە ڕێگە دیپلۆماسییەکان، کەچی تاوەکوو ئێستا هیچ دیمەنێکی کشانەوەمان نەبینیوە، هەرچەندە 42 ڕۆژ ماوە بۆ 31/12/2021".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق چی لێ دێت، له دوو ڕۆژی ڕابردوو له كۆڕبه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه له به‌حرێن كه مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی تێدا كردووه، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: "لەگەڵ هاوبەشانمان بەردەوام دەبین لە شەڕی تیرۆر تاوەکوو دڵنیا بین داعش سەر هەڵناداتەوە، بەردەوامیش دەبین لە دابینکردنی ئازادیی ئاسایشی گەڕان لەنێو دەریادا لە ناوچەکە، هەروەها بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جەختکردنەوە لە شەڕی تیرۆر، سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییەی لە کارەکانمان لە ئەفغانستان کردمان".
ئۆستن لەبارەی دۆخی عێراقیشەوە هۆشداریی دەداتە ئەوانەی هەوڵ دەدەن سەروەریی عێراق پێشێل بکەن و دەڵێت: "پشتیوانیی لە سەروەری و سەربەخۆییی عێراقیش دەکەین و دژی هەر هەوڵێکیش دەوەستینەوە پێشێلی بکات."
دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی له مه‌نامه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه، به‌شێكیان گرنگ و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانیان له‌وێ خستوه‌ته ڕوو، به‌تایبه‌ت ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له بابه‌تی عێراقدا، ڕۆژی شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆ بووه‌ته‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
له‌باره‌ی چاره‌نووسی عێراقەوە د. ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ''به‌شێك له به‌رپرسیاریه‌تیی دۆخه‌كه له ئه‌ستۆی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه به‌داخه‌وه كۆمسیۆن ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆتایی دوا خستووه و ئه‌وه‌ش وای كردووه گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دوا بكه‌وێت و ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان نه‌هێناوه ده‌نگیان زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گرفتی زۆرتر دروست ده‌كات.''
ڕاشیگه‌یاند: ''هۆكاری سیستی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وا بێت به‌هۆی خۆپێشاندانه‌وه بتوانن دۆخه‌كه بگۆڕن بۆیه لایه‌نه‌كان په‌له‌یان نییه له كۆبوونه‌وه‌كان و تا ئیستاش ئه‌مه‌ریكا كه‌متر ڕۆڵ ده‌بینیت، به‌ڵام ئێران هه‌ولی جددی ده‌دات كه ناوماڵی شیعه یه‌ك بخاته‌وه، بۆیه تا ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌نرێت، گرفته‌كان ده‌مێننه‌وه.
له‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له عێراقدا ئاراس حه‌سۆ ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ''سه‌ركرده عیراقییه‌كان به‌شێكیان بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و به‌شێكیان هاتوون و بۆچونی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یه كه ناچینه ناو هاوكێشه‌یه‌كه‌وه كه نه‌زانرێت چی ڕوو ده‌دات، به‌ڵام به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆك بارزانی بڕیاری سیاسیی قورس له عێراق نادرێت.
هاوكات عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''گرفتی پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت لای ئێمه نییه، لای سوننه و شیعه‌كانه، ئه‌وانه‌ی پاشه‌كشه‌یان كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕازی نین به ده‌رئه‌نجامه‌كان، بۆیه تا ڕێككه‌وتنی ناوماڵی شیعه نه‌بێت ئاسته‌مه بڕیار بدرێت و زۆر ئاسته‌مه ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانەوە په‌سه‌ند كراون و هه‌ركاتێك ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆتاییی هێنا و واژۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان كرد ئه‌و كاته ده‌ست ده‌كرێت بە پێكهێانی حكوومه‌ت.''
له‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له عێراقدا عارف ڕوشدی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت لایه‌نه‌كان ڕێك که‌ون نه‌ك كۆبوونه‌وه له‌پێناو كۆبوونه‌وه‌دا.
ڕاپۆرتی شیكاری كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




