٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری شێخان بە نزیکەی دوو ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی لە سنووری قەزای شێخان ئاشکرای کرد، لە سنووری ئێمە بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی ناوچەکە لێی سوودمەند دەبن.

ھەڤاڵ ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە سنووری ناحیەی کەلەکچی نزیکەی ٣٠ گوند دەکەوتنە ئەوبەری ئاو کە ھاتوچۆیان زۆر بەزەحمەت بوو و بە شێوەی کاتی بۆیان چارەسەر دەکرا و تێک دەچووە، بەڵام ئێستا لەڕێگەی دوو پڕۆژەوە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت کە دروستکردنی ڕێگا و پردێکە.''

ھەڤاڵ ئاکرەیی گوتیشی: ''ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە و ھەردوو ناحیەی کەلەکچی و زێلکان پێکەوە گرێ دەدات و نزیکەی ٣٠ گوندی سەر بە ناحیەی کەلەکچی لێی سوودمەند دەبن.''

ئاکرەیی ڕوونیشی کردەوە: ''کاری زۆر باش لەو پڕۆژەیە کراوە، ئێستا جادەکە تەواو بووە و پردەکەش نیوەی تەواو بووە و ملیارێک و٨٨٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار