مەسروور بارزانی و خەلیفە شاهین گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئیمارات دەکەن

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-11-2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021)، لەگەڵ خەلیفە شاهین، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی و خەلیفە شاهین گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و پهرهسهندنهكانى ناوچهكه بهگشتى کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و جەخت لە گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا لە پێناو سەقامگیریی ناوچەکە کراوەتەوە.
لە دوو رۆژی رابردوودا، جگە لە پێشکەشکردنی وتارێک لە پانێڵێکی کۆڕبەندەکەدا، مەسروور بارزانی لە پەراوێزی ئەو کۆڕبەندە لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەمریکی، بەریتانی، ئەڵمانی و عەرەبی کۆ بووەتەوە.
کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021) لە رۆژی 19-11-2021 دەستی بە کارەکانی کردووە و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت بەشداریی لە کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021)، کردووە.




