٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەحرێن کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرێن کۆدەبێتەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20-11-2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کودستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021)، لەگەڵ سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، شازادەی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرێن کۆ بووەتەوە.

کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021) لە رۆژی 19-11-2021 دەستی بە کارەکانی کردووە و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت بەشداریی لە کۆڕبەندی (دیالۆگی مەنامە 2021)، دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار