سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆدهبێتهوه

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆ بووهوه و پەیوەندیی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ شەممە 20/11/2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە دایهلۆگی مهنامه 2021 له پایتهختی بهحرهین، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆ بووەوە.
دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەیوەندیی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگە هەرێمییەکان کرا.




