مهسروور بارزانی و جێگری سهرۆك وهزیرانی ئوردن گۆڕانكارییهكانی عێراق و ناوچهكهیان تاوتوێ كرد

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە و پەیوەندییە مێژووییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
ئهمڕۆ شهممه 20/11/2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی شا عەبدوڵڵا و ئوردنی کرد و جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ ئوردن کردەوە.




